کوژرانی ٣کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک و خۆکوژیی بکوژ

پاش ئەوەیکە پیاوێک ٢ منداڵ و هاوسەرەکەی دەکوژێت، کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت. 

 

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٢ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەرامبەر بە ٣١ی ژانوییەی ٢٠٢١ی زایینی کەسێک بە ناوی "ئەفشین حەیدەریان" خەڵکی شاری ئیلام  پاش ئەوەیکە ٢ منداڵ و ژنەکەی دەکوژێت، لە شوێنی کارەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆیی دێنێت. 

سەرچاوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانی راگەیاندووە: ناوبراو بەدوای ئەوەیکە هاوسەر و منداڵە تەمەن ١١ و ١٨ ساڵەکەی خۆی دەکوژێت، دەگەڕیتەوە بۆسەر کار، بەڵام بەهۆی نالەباربوونی بارودۆخی دەرۆنی خۆی، لەگەڵ هاوکارەکانی تووشی دمەقاڵی دەبێت و پاشان دەستدەداتە خۆکوژی و بەم هۆیەوە گیانی لە دەست دەدات.

سەرچاوەی ئەم هەواڵە لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کردووە: ئەفشین حەیدەریان" سەبارەت بە نالەباربوونی باردۆخی بژیویی ژیانی، ناڕازی بووە و بەردەوام لە لای هاوکارەکانی باسی لەوە کردووە کە "ژیان شوێنێکی باش بۆ مانەوە نییە". 
پێویست بە ئاماژە کردنە سەبارەت بە نالەباربوونی بارودۆخی ئابووری و دژوارکەوتنەوەی رۆژ لەگەڵ رۆژی بژیوی خەڵک، هەروەها چوونە سەرەوەی رێژەی بێکاری، هەژاری و تووش‌بوون بە ماددەسڕکەرەکان، وێڕای پەرەسەندنی رێژەی خەمۆکی لە ئێران و بەتایبەت ناوچە بێبەشکراوەکاندا، ئاستی تووندوتیژییەکان وەک کوشتن و خۆکوژی روو لە پەرەسەندن دایە.

RELATED ARTICLES

Most Popular