رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١) ئاگادار کرایەوە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان لە ئاوایی “بناوچان”ی ناوچەی چل چەمەی سەقز بە ناوی “فەرشید سادقی” بە دەستی کەسانی نەناسراو بە شێوەیەکی دڵتەزێن کوژراوە.
یەکیک لە ئەندامانی بنەماڵەی "سادقی" لە وتووێژێکدا لەگەڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند، کەسانی نەناسراو دوای بڕینی دار و باغی ئەو بنەماڵەیە، رۆڵەیەکی ١٣ ساڵانی ئێمەیان بە ناوی "فەرشید سادقی" بە دارێکەوە هەڵاوەسیوە و کوشتوویانە و بەم جۆرە جینایەتیکی گەورەیان خۆڵقاندووە.