بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئەحمەد تێرمەن” خەڵکی مەهاباد ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پۆلیس کوژراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو بە هۆی شەڕ و کێشەی کوڕەکەی لەگەڵ بەسیجیەک بڕیاری دەستبەسەر کردنی بۆ دەرکرابوو و لە نزیک ماڵەکەی لە باغی سیسەی مەهاباد ، لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی پۆلیس فیشەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەستداوە .
ئەحمەد تێرمەن تەمەن ٥٢ ساڵ خێزاندار ، خاوەن منداڵێک و خەڵکی مەهاباد بوو .