کوژرانی دوو کۆڵبەر لە سنووری «تەتە»

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٧ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، دوو کۆڵبەر لە سنووری «تەتە» بە هۆی دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران ماشێنەکەیان وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوی یەکێک لە کۆڵبەرەکان ئاشکرا بووە و «محەممەد ئەڵماسی» خەڵکی ئاوایی «دزڵێ» لە ناوچەی مەریوانە. 

جێگای ئاماژەیە ئەو دوو کۆڵبەرە پێشتر ئەسپەکانیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستیانبەسەرداگیراوە و ئەوانیش بە ماشێن گیاوگژیان بۆ ئەسپەکانیان بردۆتە نزیک پاسگا، کەچی پاش گەڕانەوەیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە پاسگاوە دەدرێنە بەر دەسڕێژ و رەگبار و لە ئاکامدا ماشێنەکەیان وەردەگەڕێ گیانیان لەدەستدەدەن.

RELATED ARTICLES

Most Popular