هانا، مورتەزا بەختیاری سەرۆکی کومیتەی ئیمداد ڕایگەیاند کە هێڵی هەژاری لەئێران گەیشتووەتە ١٠ ملیۆن تمەن
بەپێی ئامارەکانی خودی کۆماری ئیسلامی ٣٣٪ ی دانیشتوانی ئێران لەخوار هێڵی هەژاری فرە ڕەهەندییەوەن و بەختیاریش ڕایگەیاند کە ژمارەی دانیشتوانی خوار هێڵی هەژاری ڕەها لە نێوان ساڵانی ١٣٩٢ تا ١٣٩٦ گەیشتووەتە ١٥٪ بەڵام لە ساڵی ٩٦ تا ٩٨
زیادی کردوە بۆ ٣٠% .
شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە هەڵئاوسان یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی هەژاری لە ساڵی ١٣٩٩دا، کۆمەڵگایەک کە سامان تێیدا دروست نابێت، دابەش کردنی سامان نییە، بۆیە خەڵک هەژار دەبێت و ژمارەی ١٠ ملیۆنیش لە کاتێکدا وەک هێڵی هەژاری ڕادەگەیەنرێت،کە تەجرەبەی ژیان لە ئێران نیشانی داوە کە ئەو رەقەمە کەمتر لە رێژەی واقێعیە.
جێی باسە موچەی کرێکاران و مامۆستایان و خانەنشینان زۆر کەمترە لە هێڵی هەژاری، لەکاتێکدا لە کۆماری ئیسلامیدا پارەیەکی زۆر خەرج دەکرێت بۆ یارمەتیدانی گروپە جیهادییە هاوپەیمانەکانی و برەودان بە ئایدۆلۆژیای و پڕوپاگەندە بۆ ئایینی شیعە لە جیهاندا