کوشتنی گەنجێک لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە “٢٦ی ژانوییەی۲۰۲۳، گەنجێک بە ناوی ئەحمەد ساڵحی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی پۆلیس لە سنە گیانی لەدەست دا. ئەحمەد ساڵحی کاتژمێر ٧:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە” ٢٥ی ژانوییە، لە لایەن هێزەکانی دژە ماددەی هۆشبەرەوە، لەگەڵ براکەی دەستبەسەر کران.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزی پۆلیس بە زۆر ڕەزامەندی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییەیان وەرگرتووە و دواتر بە نهێنی تەرمی ئەحمەد ساڵحی بە خاک سپێردرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular