کوشتنی کرێکارێک لە ئاکامی داواکردنی کرێی کار کردنەکەی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە “٢٢ی گوڵانی ١٤٠٣” کرێکارێکی لاو بە ناوی “سەید ئارمین رەحمەتی” تەمەن ٢٢ ساڵ خێزاندار کوڕی سەید محەممەد و خەڵکی دیواندەرە ، بە هۆی داواکردنی کرێی کار کردنەکەی کوژراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو چووتە شوێنی کارەکەی و داوای کرێی کار کردنەکەی لە خاوەن کارەکەی کردووە کە لە ئاکامی درووست بوونی کێشە و شەڕ لە لایەن کارمەندانی خاوەن کارەکەیەوە کوژراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular