هانا: ڕۆژی یەکشەممەی حەوتوی ڕابردوو ٥ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (۲٦ی ژوئەنی ۲۰۲۲)، ژنێک بە ناوی “ژیلا زارعی” تەمەن ۲٥ ساڵ و خەڵکی سەردەشت لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە بە ناوی ئیسماعیل عەبدوڵڵامەنش (سوهەیل) لە هەولێری هەرێمی کوردستان کوژراوە.
نازیلێ ئەفخەمی چالاکی مافی ژنان لە وتووێژ لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەم بارەوە ڕایگەیاند: ژیلا زارعی دایکی منداڵێک بوو، ناوبراو پێشتر لە لایەن سوهەیل بە هۆی هەڵسوکەوتی توندوتیژانەیەوە کە ببووە هۆی قەتڵێکی دیکەش چەندین جار لە جێدا کەوتبو. بەڵام سوهەیل سەرەڕای ئەوەی کە ژیلا بۆ هەرێمی کوردستان سەفەری کردبوو دەستی دایە کوشتنی و بە زەبری چەقۆ ژیلا زارعی کوشت.
ناوبراو لە شاری قەڵادزێ بە شێوەی نەهێنی بە خاک سپێردراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا، ژیلا زارعی ساڵی ۱۳۹۹ جارێکی دیکە بە چەقۆ بریندار کرابوو.