کوشتنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەچەکدارەکانی حکومەت

هانا: ڕۆژی دووشەممە”٢٨ی ئازەری١٤٠١”شوانێک خەڵکی ئاوای”گەزگەسەک” (مەنگواران)ی سەر بە پیرانشار بە ناوی حەسەن مورادیان ٣٨ ساڵە کوڕی عەلی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور گیانی لەدەستدا.

حەسەن مورادیان، دوای ئەوەی لە بەرزایی شاخەکانی کۆکا تەنیا بە دوو مەڕەوە بەرەو ماڵەکەی خۆی بە ئوتۆمۆبێلی سایپا دەڕۆیشت، ئۆتۆمبێلی ئەم هێزانە بە ئەنقەست لە یەکێک لە پێچ و پەنا سەختەکانی شاخدا بە خێرایی زۆر خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەی حەسەن داوە و فڕێی دەداتە دەرەوە لە ئۆتۆمبیلەکە دەستبەجێ هێزە چەکدارە سنوورییەکان شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵن، بەڵام یەکێک لە هاوکارانی حەسەن مورادیان خەڵکی ئاوایەکە ئاگادار دەکاتەوە و خەڵک دەچنە شوێنی روداوەکە بۆ یارمەتیدانی قووربانی ڕووداوەکە, کە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی هێزە کانی سەر سنوور ئەنجامدەرانی گیانلەدەستدانی حەسەن ڕووبەڕووی دەبنەوە.

لە کۆتاییدا هێزە نیزامییەکان بە تفەنگ هەڕەشە لە خەڵک دەکەن و هەڵدێن.

RELATED ARTICLES

Most Popular