کوشتنی هاووڵاتییەکی گەنج لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

هانا: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ئاوریلی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی گەنج بە ناوی “سەجاد چەمەنی”، ٣٠ ساڵە و خەڵکی کرماشان و لە ناحیەی فیروزئاوای ئەم شارە, پاش ڕاوەدوونانی و هەڵاتنی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت، بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەڕچاوه یەکی ئاگادار,تەرمی ئەم شارۆمەندە دوای سەردان و فشاری بنەماڵەکەی ,پاش سێ ڕۆژ لە کوشتنی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتەوە دراوەتەوە بە بنەماڵەکەی و لە بەشی ۱۰۶ گۆرستانی بەهەشت زارای کرماشان بە خاک سپێردرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular