هانا: لە رۆژانی رابردوودا، “میلاد جەعفەری” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی کرماشان و باوکی دوو منداڵ، لە گرتووخانەی پۆلیسی “شاپوور” لە تاران لە ژێر ئەشکەنجە و ئازاردا کوژراوە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، بەرپرسانی گرتووخانە بە بنەماڵەی "میلاد جەعفەری"یان راگەیاندووە، کوڕەکەتان رۆژی ١٨ی خاکەلیوەی ١٤٠١ لە پێوەند لەگەڵ مادە هۆشبەرەکاندا لەلایەن پۆلیسی "شاپوور"ی تارانەوە دەستبەسەر کراوە. دواتر بە بنەماڵەی میلادیان گوتووە، بڕۆن لە ساردخانە تەرمی کوڕەکەتان وەرگرنەوە.
هەروەها لە کاتی دانەوەی تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردا، لەشی شین و مۆر بۆتەوە و ئاسەواری خوێنپژان بە سەروچاویدا دیار بووە. بەڵام پزیشکی دادی "کەهریزەک" رایگەیاندووە هۆکاری مەرگی میلاد جەعفەری خۆکوژی و بەربوونەوە لە بەرزاییەوەیە.
