هانا: رۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (٢ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، لاوێکی کوردی خەڵکی ورمێ بە ناوی “سالار نشاتی” تەمەن ٢٣ ساڵ لە ئیستانبوڵی تورکیە لەلایەن کەسانی ملهوڕ و باجگرەوە کوژراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ئەم لاوە کوردە بە مەبەستی سەفەر بۆ وڵاتی بریتانیا، بۆ ماوەیەکی کاتی لە تورکیە نیشتەجێ بووە و لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵێ لەلایەن کەسانی باجگر و ملهوڕەوە هێرشی کراوەتە سەر و دوای بڕینی شاڕەگی لەلایەن ئەو چەقۆکێشانەوە، گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە، هەموو ساڵێ ژمارەیەکی زۆر لە شارۆمەندانی کورد بە هۆی کێشە و گرفتی سیاسی و بەڕێچوون و فەرهەنگی بە ناچار زێدی خۆیان بەجێدێڵن و بە مەبەستی وڵاتانی دەرەوە سەری خۆیان هەڵدەگرن. لەم کۆچەدا تووشی گەلێک کێشە و گرفتی پڕ مەترسی دێن و یەکێک لەم گرفت و مەترسییانەش لەلایەن مافیا و باجگرەکانەوە بۆیان دێتە پێش.
