کوشتنی سەربازێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی گەیشتوە ؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەربازێکی کورد بە ناوی “مەتین نەسری”، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی سنە، بە شێوەیەکی گوماناوی لە شوێنی ئەرکەکەی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە; زیادی کرد کە"مەتین ناسری"هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە بەهۆی سەرپێچی لە سەرووی خۆی بۆ سەرکوتکردنی هاوڵاتیانی ناڕازی.
هەڕوەها ئەم سه ڕچاوه یه ئاماژه ی به وه شدا که هێزه ئەمنییه کان فشارێکی زۆریان خستۆتەسەڕ خێزانی ناۆبراو، که مافی عەلەنی کردنی ئەم ڕوداوەیان لە میدیاکان نیە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکڕێت: سیستەمی سەربازی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیاوانی سەروو ١٨ ساڵ ئیجبارییە و ئەگەر کارتی خزمەتی سەربازییان نەبێت، ئیمکانات و بەڵگەنامەی سەرەتایی بۆ هاوولاتیانی پیاو وەک پاسپۆرت، مۆڵەتی بازرگانی، یان کارکردنیان نابێت لە فەرمانگە حکومییەکان. بە هۆی دۆخی ئابوری و نەبوونی هەلی کار و ئاسایشی کار و هەروەها نزمی ئاستی رفای کۆمەڵگا و نەبوونی ئومێد بە داهاتوو، زۆرێک لە کێشە دەروونی و دەروونییەکانی کۆمەڵگا لە یەکتردا تێکەڵ بوون. هەروەها هەموو ڕۆژێک شاهیدی ناڕەزایەتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و بەتایبەت کۆتایی هێنان بە ژیان لە کوردستان و شارە جوگرافیە کانی تری ئێران دەبین.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular