بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی “٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناوی “سێدتەها رازی” کوڕی حسێن و مەنیژە خەڵکی ئاوایی “ئوزنتاش”ی مەهاباد ، لە کاتی کار لە کارگەیەکی پەلەوەری شاری تەورێز بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە .
سێدتەها رازی تەمەن ٣٢ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .
شایانی باسە ، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نەچووەتە پاڵ هیچکام لە ٨ کۆنوانسیۆنی بنەڕەتیی ڕێکخراوی جیهانی کار کە ئەرکی چاوەدێری مافە بنەڕەتییەکانی کاری کرێکارانە و کرێکاران لە ئێراندا کەمترین مافیان لە بواری سەلامەتی و ڕووداوەکانی پەیوەست بە کارەوە هەیە . لە ئێران ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی پێوەرەکانی سەلامەتی لە شوێنی کاردا ، گیان لەدەست دەدەن .