بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی “٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناوی “سادق مەعروفی ئازەر” تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی سدێق و خەڵکی شنۆ ، بە هۆی بەربوونەوەی کابینی جەرسەقیل لە گەڕەکی رەحیماوای ئەم شارە گیانی لە دەستداوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، سادق مەعروفی ئازەر بۆ نەخۆشخانەیەک لە نەغەدە ڕاگوێزراوە بەڵام بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە .