کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت لە باشووری کوردستان گیانی لەدەستدا 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەکەلێوەی ١٤٠٠ – (١٨ی ئاوریلی ٢٠٢١)، کرێکارێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە هۆی رووداوی شوێنی کارەوە لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق گیانی لەدەستدا. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "جەماڵ ئەحمەدی" خەڵکی سەردەشت راگەیەندراوە.  
بە پێی راپۆرتەکان، ناوبراو بە هۆی ئەوەی کارەبا گرتوویە گیانی لەدەستداوە. 
جێی وەبیرهێنانەوەیە کوردستان لە بواری کاردا، لە بێکارترین و هەژارترین ناوچەکانی ئێرانە و بە هۆی ئەم بارودۆخە دیاردەی کرێکارانی کۆچەر و فەسڵی بەردەوامە روو لە زیاد بوونە و بە هۆی هەژاریی، کرێکارن ناچارن بە هەقدەستی کەمەوە شان بدەنە بەر کاری سەخت و تاقەت پڕووکێن و ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular