کرماشان: گیانلەدەستدانی کرێکارێک لە کاتی کاردا 

هانا: کرێکارێکی ٣٢ ساڵە لە کرماشان لە کاتی کار کردن لە بینایەک بە هۆی ئەوی بەربۆتەوە گیانی لە دەستداوە. 

کرێکارێکی ٣٢ ساڵە لە کاتی کار کردنی بینایەکدا لە بڵواری "ئال ئاقا" لە کرماشان  بە هۆی نادیار لە نهۆمی یەکەمەوە کەوتۆتە ناو چاڵی هاسانسەر و تا دوو نهۆمی ژێرزەمین رۆیشتۆتە خوار. 
ئەو کرێکارە بە هۆی ئەوی لە کاتی بەربوونەوەیدا بە توندی بریندار بووە، گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی لە نێو چاڵی هاسانسەرەکەوە دەرهێندراوەتەوە. 
تەرمی ئەو کرێکارە بۆ روونبوونەوەی هۆی مەرگەکەی رەوانەی پزیشکی قانوونی کراوە. تا ئەمادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکمان لە سەر ناسنامەی ئەو کرێکارە بۆ نەهاتووە. 
پێڕانەگەیشتنی رێکوپێکی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.   
 

RELATED ARTICLES

Most Popular