کرماشان: گیانلەدەستدانی شارۆمەندێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ مافی مرۆڤی هانا هاتووە، شەوی سێشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، رەزا شەهپەرنیا تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی موڕتەزا و خەڵکی کرماشان لە خۆپیشاندانی جەماوەری خەڵک بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، لە شەقامی “خوڕەم”ی کرماشان بە تەقەی راستەوخۆی ‌هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستداوە.

شایانی باسە ناوبراو بە گوللـەیەکی گەرم دڵیان پێکابوو و جگە لەوە ٢٠٠ گوللـەی ساچمەش جەستەی پێکابوو. 

RELATED ARTICLES

Most Popular