رۆژی یەکشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١٦ی مەی ٢٠٢١)، کرێکارانی شارەوانی کرماشان بۆ ناڕەزایەتی بە دانەمەزراندنیان بە شێوەی فەرمی لە بەرامبەر بینای شارەوانی کۆبوونەوە.
ئەم کرێکارانە کە بەشێکیان تا پێنج ساڵیشیان پێشینەی کار وەک کرێکاری شارەوانی هەیە، بەڵام هێشتا شارەوانی بە فەرمی داینەمەزراندوون.
کرێکارەکان بەپێی ئەزموونی خۆیان دەڵێن، ئێستا ئەوان هیچ جۆرە ئەمنییەتێکیان بۆ مانەوە لە سەر کار و پێشەکەیان نییە و بەردەوام لە مەترسی دەرکران دان.
جێگای ئاماژەیە ئیران لە باری ئەمنییەتی کار و پیشەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە.