کرماشان: کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی زەرەرمەند

هانا: رۆژی شەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢٤ی ئاوریلی ٢٠٢١)، خەڵکی زەرەرمەندی “ماڵبەختە” کرماشان وێڕای هاوچارەنووسانی خۆیان واتە زەرەرلێکەوتووانی چەند شاری تر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان گرت. 

لەم کۆبوونەوەیەدا دژی ناکارامەیی بەرپرسان و نەبوونی بەرنامەی ئابووری حکومەت و  کاریگەریی ئەم شێوەیە لە ئیدارەی ئابووری وڵات بە سەر بورس و پشکی کۆمپانییەکانەوە و هەروەها لە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵک، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی. 
شایانی باسە "ماڵباختە" بەو خەڵکانە دەوتری کە بۆ کڕینی پشکی کۆمپانییەکان و بورس هەرچی دارایی خۆیان بووە دایانناوە و ئێستاش لەدەستیانداوە و نە حکومەت و نە خاوەن کۆپانییەکان کە زۆربەی هەرەزۆریان دەسەڵاتدارانی حکومەتین وەڵامی ئەو خەڵکە نادەنەوە. 
بارودۆخی نالەباری ئابووری ئێران و بەتایبەت کوردستان، بووەتە هۆی تووڕەیی و بێزاری خەڵک و چەندین ساڵە شەقامی شارەکانی ئێران هەر جارەی بە بیانوویەکەوە دەبێتە گۆڕەپانی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەم بارودۆخە. کۆبوونەوەی ئەو خەڵکە زەرەرمەندەی ماڵ و دارایی خۆیان لە کڕینی پشکی کۆمپانییەکان لەدەستداوە نموونەیەکی بەرچاوی ئەم ناڕەزایەتییانەیە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular