هانا: لە رۆژانی رابردوودا پارێزەری گشتی و ئینقلابی پارێزگای کرماشان رایگەیاند ٤ شارۆمەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی “پێوەندی لەگەڵ راگەیەنەرەکانی دەرەوە و بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە” دەستبەسەر کراون.
پارێزەری گشتی و ئینقلابی پارێزگای کرماشان بی ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکا رایگەیاند: "ئەو کەسانە دوابەدوای بڵاوکردنەوە وێنەگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بارەی دەسدرێژی کردنە سەر ئێرانییەک لە وڵاتی عێڕاق دەستبەسەر کراون و لەگەڵ تۆڕ و رایەڵە و راگەیاندنەکانی دوژمنانی حکومەتی ئیسلامی ئێران پێوەندییان بووە".
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری زیاتر لە سەر ناو و چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نەهاتووە.