کرماشان: نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، ٣ برای کردە قوربانی 

هانا: لە رۆژانی دواییدا ٣ شارۆمەندی کورد کە برا بوون، لە ئاوایی “دە گل” لە ناوچەی کرماشان بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار گیانیان لەدەستدا. 

ناسنامەی ئەم برایانە "ئەکبەر خورشیدی، عەلی ئەکبەر خورشیدی و مزەفەر خورشیدی" راگەیەندراوە. 

بەرپرسی هێزی ئینتزامی کرماشان لەمبارەوە وتوویە: دوای ئەوەی یەکێک لە براکان بە مەبەستی قوڵ کردن و هەڵکۆڵینی زیاتر لە چاڵاوێک دەچێتە خوار و لەویدا بێهۆش دەبێ، برایەکی تر دەچێ یارمەتی بکات کە ئەویش هەر بێهۆش دەبی و ناتوانێ بێتەوە سەر. دواتر برای سێهەمیان کە ٤٢ ساڵی تەمەن بووە، بە مەبەستی رزگار کردنی براکانی لە چاڵەکە چووەتە خوار بەڵام ئەویش هەر بێهۆش بووە و خنکاوە. 
لە ئاکامی ئەم رووداوەدا بە هۆی کەمبوونی ئۆکسیژن لە ناو چاڵەکەدا هەر سێ براکە لەوێدا دەخنکێن و گیانیان لە دەست دەدەن. 

وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهاندا لە پلەی ١٠٢دایە. ئەم بارودۆخە، ژینگەی کاری کرێکاران و فەرمانبەرانی نائەمن کردووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular