کرماشان: ناوێ تازەلاوێکی گیانبەختکردوو ئاشکرا بوو 

هانا: بەپێی هەواڵێک کە بە هانا گەیشتووە، دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ٣٠ی خرمانانی ١٤٠١، لە ئەنجامی خۆپیشاندانی جەماەری بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، تازەلاوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ئەمیر حسێن بەساتی بە گوللـەی گەرم بریندار بووە دواتر بە هۆی کاریی بوونی برینەکانی گیانی لەدەستداوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە چەکی گەرم و گوللـەی جەنگی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و لە ئاکامدا ئەمیرحسێن بەساتی بە خەستی بریندار بووە و پاشان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان بە هۆی قورس بوونی برینەکانی گیانی لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular