هانا: رۆژی پێنجشەممە ٨ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٣٠ی سپتەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە بەندیخانەی “دیزڵاوا”ی کرماشان لە سێدارە درا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئەفشار فەتحی" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵی ئاوایی "کەل کووشک" لە ناوچەی "سەرفیرووزاوا"ی کرماشان راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ناوبراو، ٤ ساڵ لەوە پێش بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگاوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا و دوێنێ پێنجشەممە ٨ی رەزبەر لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان سزاکەی جێبەجێ کراوە.
