هانا: رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لەسێدارەدانی نهێنی لاوێکی ئاشکرا کرد کە بە منداڵی تووشی تاوانێک بووە. ناسنامەی ئەم لاوە “سجاد سەنجەری” راگەیەندراوە.
سەجاد سەنجەری ساڵی ١٣٩٠ کاتێک کە تەمەنی ١٥ ساڵ بووە بە تۆمەتی قەتڵ دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەدا لە چاوەڕوانی جێبەجێکرانی سزای سێدارەدا لە بەندیخانە دەستبەسەر بووە. ناوبراو لە رێکەوتی ٢٧ی ژوئەنی ٢٠٢١دا و بە بێ ئاگادارکردنەوە بنەماڵەکەی لە بەندیخانەی "دیزڵاوا"ی کرماشان لەسێدارە دراوە.