هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردین، دوێنێ سێشەممە ٢٠ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لە سێدارە دراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "محەممەد لەتیفی" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "سەلاتین" لە ناوچەی فیرووزاباد راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست واتە قەتڵی عەمد لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو و سەرئەنجام دوێنێ سێشەممە ١٢ی رەزبەر سزای سێدارەی ئەم شارۆمەندە جێبەجێ کراوە.
