هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٥ی رەشەممەی ١٤٠٠ – (٢٤ی فێبرواری ٢٠٢٢)، هێزە ئینتزامییەکانی حکومەت لە کرماشان دووکانی کاسبکاران و قەسابییەکانی “نەورۆزی” لە گەڕەکی “دەوڵەت ئاباد”یان رووخاندووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم دووکانانە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بە بەشداری راستەوخۆی ئیدارەی بێهداشتی کرماشان رووخێندراون.
رووخاندن و وێران کردنی دووکان و بازاڕ و شوێنی کاری کاسبکاران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە لە هەلومەرجێکدایە کە بێکاری و هەژاری بە بەرینی کۆمەڵگای کوردستانی داگرتووە و دۆخی ژیان و بژیوی شارۆمەندان لەوپەڕی خراپیدایە.
