هانا: بەرەبەیانی رۆژی هەینی ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢ی ژولای ٢٠٢١)، هێزەکانی حکومەت ١٥ شارۆمەندی کوردیان بە تاوانی چالاکی ئایینی لە کرماشان دەستبەسەر کرد.
ئەم شارۆمەندانە سوننین و کاتژمێر ٥ تا ٧ی بەیانی هێزە ئەمنییەکان رژاونەتە ماڵەکانیان و دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان راگوێستوون.
جیاوازی و هەڵاواردنی ئایینی لە ئێران بۆتە هۆی پەرەسەندنی دژایەتییەکان لە کۆمەڵگادا و جاری وایە توندوتیژی لێ دەکەوێتەوە.
