هانا: رۆژی پێنجشەممە ٩ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢٩ی ئاوریلی ٢٠٢١)، لە شەقامی حافز هەڵکوتوو لە گەڕەکی جەعفەراوا، دوو شارۆمەندی کوردی خەڵکی کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە "محەممەد بازوەند" و "محەممەد رەسووڵ رەحیمی" خەڵکی کرماشان راگەیەندراوە.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون، ئەم دوو شارۆمەندە کوردە لە کرماشان خەریکی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی کۆن و لەکارکەتووی پاشماوەی شەڕ بوون و رۆژی رووداوەکە لە شوێنی کارەکەیان لە شەقامی حافز خەریکی قاڵکردن و تواندنەوەی ئاسنەواڵە و کەلوپەلەکان بوون و بە هۆی تەقینەوەی مینێک هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.