هانا – تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران: رۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمەی ٩٩ بەرامبەر بە ٢٨ی فێبرواری ٢٠٢١، حوکمی لە سێدارەدانی “حامید مستەفایی” خەڵکی هەرسین لە پارێزگای کرماشان بەڕیوەچوو. ناوبراو پێشتر بە تاوانی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە سزای ئێعدامی بە سەردا سەپابوو.
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی تۆڕی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٩، حامید مستەفایی لە بەندیخانەی "دیزڵئاوا"ی کرماشان ئێعدام کرا. ناسنامەی حامید مستەفایی خەڵکی هەرسین، لە لایەن "هەرانا"شەوە بڵاوکراوەتەوە.
حامید مستەفایی خەڵکی هەرسین لە باشووری پارێزگای کرماشانە و هەموو دانیشتوانی ئەم شارە بە زاراوەی لەکی کە یەکێک لە زاراوەکانی زمانی کوردییە دەدەێن.
ساڵێ گەلێک زیندانی لە بەندیخانەکانی ئێران سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا دەسەپێ، ئەوە لە حاڵێکدایە زۆربەی کۆڕ ۆ کۆمەڵە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ داوایان لە حکومەتی ئێران کردووە سزای لە سێدارەدان راگرێ. بەڵام بەرپرسانی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لەم سزایە کەڵک وەردەگرن.