هانا: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی کرماشان بە ناسنامەی “جوانمێر مرادی” سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا.
رۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ بەرامبەر بە ٣ی ئاوریلی ٢٠٢١، لقی یەکی دادگای کرماشان ئەم حوکمەی بە "جوانمێر مرادی" راگەیاند.
ئەو شارۆمەندە کوردە لە لایەن دادگاوە تۆمەتبار کراوە بە هەڵسووڕان دژی نیزام و بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە خۆی کە تێیدا سەبارەت بە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە خەزەڵوەری ١٣٩٨ دەودوێ.
هەڵسووڕانی سیاسی و ئازادی بەیان لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە کە لە ئێران بە ئاشکرا پێشێل دەکرێ.