هاوکارانی هانا لە کرماشانەوە ئاگاداریان کردین رۆژی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (١٥ی ژولای ٢٠٢١)، دوو کرێکار لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی کارەوە بریندار بوون.
ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە بریتییە لە، "فەرهاد عەباسی" و "میهرداد" کە بە هۆی رووخانی دیوارەوە بە توندی بریندار بوون و دوابەدوای رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانەی "تاڵەقانی" کرماشان کراون.
پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
