هانا: لە رۆژانی رابردوودا دوو کرێکاری سیمبان لە شەریکەی راکێشانی برقی پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی حەمید یاوەری لە کەنگاوەر و محەممەد رەزا جەعفەری لە سەنە لە کاتی کار کردندا و بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار برق گرتوونی.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، حەمید یاوەری بە هۆی پسانی قولاپی پشتێنی ئەمنی لە سەر دارتێلەوە کەوتووەتە خوار و هەروەها محەممەد رەزا جەعفەری بە هۆی لێککەوتنی جەمسەری سارد و گەرمی تابڵۆی برق لەشی سووتاوە و هەرکیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
شایانی باسە وڵاتی ئێران یەکێکە لە نائەمنترین وڵاتانی جیهان بۆ کرێکاران و بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار کرێکارێک کە بەیانی دەچێتە سەر کار، هیچ زەمانەتێک نییە ئێوارێ بە تەندروستی بگەڕێتەوە ماڵێ.