هانا: رۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "خێڕوڵڵا حەقجوویان" راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە هاتووە، ناوبراو ئەندامی کۆڕی راوێژی چالاکانی مەدەنی پەیڕەوی ئایینی یارسانە و لەلایەن دادستانی شاری "سەهنە" لە پارێزگای کرماشان بانگ کراوە و دوای لێپێچینەوە، دادگا داوای ٥٠٠ میلیۆن تمەنی وەک بارمتە بۆ ئازاد بوونی کردووە، بە هۆی ئەوەی "خێروڵڵا حەقجوویان" تۆمەتەکانی رەت کردووەتەوە و خۆی لە دانانی بارمتە پاراستووە، رەوانەی بەندیخانەی "دیزڵئاوا"ی کرماشان کراوە.
