هانا: بە پێی راپۆرتێک کە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، پاسگای “قازانجی” لە ناوچەی کرماشان بە مەبەستی پەرەپێدانی ترس و سام لە ناو خەڵکەدا، دەستی کردووە بە گەڕان و پشکنینی کەلوپەلی گەشتیاران و بەم کارەی بۆتە هۆی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی خەڵک.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، پاسگای ناوبراو بە هاوپشتی و هاوکاری هێزەکانی ئیتلاعات ئەم کارە دەکا و تەنانەت موبایل و لەپتاپی خەڵک و گەشتیاران دەپشکنێ و جگە لەوانەش ئازار و ئەشکەنجەی خەڵکە لەو پاسگایە دەدەن.
ئازار و ئەزیەتی شارۆمەندان، بێ رێزی و ئەشکەنجە لەبەر بیروباوەڕی جیاواز یا پشکنینی بیروباوەڕی خەڵک، پێشێل کردنی ئاشکرای مافە سەرەتاییەکانی تاک و کۆمەڵگایە کە لەم راپۆرتەدا بە ئاشکرا لە لایەن مەئموورانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و بەڕێوەبەرانی یاسا بەڕێوەدەچێ.