کامێران: گیانلەدەستدانی بەندکراوێک بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی  

هانا: رۆژی هەینی ٢ی گوڵانی ١٤٠١- (٢٢ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، بەندکراوێک بە ناوی “سواد ئەلیاسی” کە لە بەندیخانەی کامێران بەند کرابوو، بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی گیانی لەدەستداوە. 

بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، "سواد ئەلیاسی" پێشتر تووشی وەستانی دڵ بووە و کاتژمێر ٥ی رۆژی هەینی ٢ی گوڵان بە هۆی خراپ بوونی باری تەندروستی رەوانەی دەرمانگای بەندیخانە کراوە و لەوێش لەباتی پشکنین و ناردنی بۆ نەخۆشخانە تەنیا دەرزی ئازاربڕ و سوکناییدەریان لێداوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. 
ناوبراو بە تۆمەتی فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular