کامێران: چارەنووسی شارۆمەندێکی دەسبەسەرکراوی کورد نادیارە  

هانا: رۆژی ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (١٩ی ئاوریلی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی کامێران لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە قۆڵبەست کراوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی بە بنەماڵەکەی نەدراوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "فاڕووق قازی" تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "کوڕکوڕە" لە ناوچەی کامێران راگەیەندراوە. 
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتووە، ناوبراو نزیکەی دوو حەوتوو لەوەپێش بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حزبە کوردستانییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران، بە شێوە سەرەڕۆیانە و بەێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی باوکی دەستبەسەر کراوە. 
سەرەڕای تێپەڕ بوون دوو حەوتوو لە دەسبەسەریی ئەم شارۆمەندە کوردە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووس و شوێنی دەسبەسەر کردنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. 

دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی، بێسەروشوێن کردنی شارۆمەندان و نەدانی هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان بە بنەماڵەکانیان، بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە. شایانی باسە ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤی واژۆ کردووە بەڵام رۆژ نییە چەند جار لەلایەن ناوەند و دامودەزگا ئەمنی و قەزاییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و بەڕیوەبەرانی یاساوە پێشێل نەکرێ.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular