کامێران: دەستبەسەر کردنی ناهید کەمانگەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە 

هانا: رۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٥ی ژولای ٢٠٢١)، ناهید کەمانگەر کچی حسێن کەمانگەر چالاکی ژینگەپارێز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێرانەوە دەستبەسەر کرا. 

ناهید کەمانگەر خوێندکار لە بواری زمان و ئەدەبییاتی کوردی لە زانستگای کوردستان، دوای دەستبەسەر کردنی گواسترایەوە بۆ"ناوەندی چاکسازی و پەروەردە" لە سنە. 
هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناهیدی کەمانگەر بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە، بەڵام شیمانەی ئەوە دەکرێ بە مەبەست ئەوە بێت گوشار بخەنە سەر هاوسەرەکەی و باوکی کە دەستبەسەر کراون تاکو دان بە شتێکدا بێنن کە نەیانکردووە. چونکە سەرچاوەکانی ئاگادار باس لەوە دەکەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران ناهید کەمانگەر بە بەردەوامی بانگ دەکەن بۆ ئەوەی بە زۆرەملی ئێعترافی لێ بستێنن. 
هاوسەری ناهید کەمانگەر ساڵی ١٣٩٧ دوای دەستبەسەر کردنی حسێن کەمانگەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسر کرا و دوای ٤ مانگ بە دانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانە ئازاد کرا. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular