کامێران: ئازاد کرانی ناهید کەمانگەر بە دانانی بارمتە 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رەوانەیان کردووە، رۆژی شەممە ٦ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، ناهید کەمانگەر بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامێران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کراوە. 

ئەم شارۆمەندە کوردە رۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٥ی ژولای ٢٠٢١) لەلایەن ئیتلاعاتی کامێرانەوە دەستبەسەر و بۆ "ناوەندی چاکسازی و پەروەردە"ی سنە گوازرابۆوە. 
شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی بوونی پارێزەر بێبەش بووە. لە خوارەوە بەندی ١٠ جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ دەخەینە بەر دیدەی خوێنەران کە حکومەتی ئیسلامی ئێرانیش واژۆی کردووە. 

بەندی ١٠ هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە لەوپەڕی بەرابەریدا لەگەڵ کەسانی دیکەدا لە دادگایەکی سەربەخۆ، بێ لایەن، دادپەروەر و ئاشکرادا بە کیشە و سکاڵاکەی رابگەن و دەبێ دادگایەکی لەم جۆرە لە بارەی ماف و پێویستییەکانی ئەو یا هەر تاوانێک کە دراوەتە پاڵی یان پێی تاوانبارە، بڕیار بدا. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular