هانا: رۆژی شەممە ١٥ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (٦ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “راشید مونتەزیری” خەڵکی کامێران بە شەرت و مەرج لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو رۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ گرتووخانەی سنە گوازرابۆوە. دواتر لە مانگی رێبەندانی ١٣٩٩ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردی نەیاری حکومەتی ئێران لەلایەن لقی یەکی دادگای "شۆڕش"ی سنەوە بە سەرۆکایەتی قازی سەعیدی، سەرجەم ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە ٥ ساڵی بە شێوەی هەڵپەسێراو بوو.
شایانی باسە "راشید مونتەزیری" لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەر جۆرە مافێکی ئینسانی بێبەش کراوە.
