کامیاران / گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناوی “سەلیم یوزی” خەڵکی ئاوایی “یوزیدەر”ی کامیاران لە کاتی کارکردن بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستدا .

شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و پارێزراو بوونی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەت و پارێزراوی شوێنی کارە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ڕۆژانە بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە  پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.

RELATED ARTICLES

Most Popular