کامیاران ؛ گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە “٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣” کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “حەسەن نعمەتی” کوڕی موسا و خەڵکی کامیاران ، لە کاتی کار لە قاتی پێنجەمی بینایەک کەوتووە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە و پاشان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە .

شایانی باسە ، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نەچووەتە پاڵ هیچکام لە ٨ کۆنوانسیۆنی بنەڕەتیی ڕێکخراوی جیهانی کار کە ئەرکی چاوەدێری مافە بنەڕەتییەکانی کاری کرێکارانە  و کرێکاران لە ئێراندا کەمترین مافیان لە بواری سەلامەتی و ڕووداوەکانی پەیوەست بە کارەوە هەیە . لە ئێران ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی پێوەرەکانی سەلامەتی  لە شوێنی کاردا ، گیان لەدەست دەدەن .

RELATED ARTICLES

Most Popular