کامیاران / دەستبەسەرکردنی شارۆمەندێک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە

هانا:شەوی شەممە (۱۱ی ژوێینی ۲۰۲۲)، گەنجێکی خەڵکی کامیاران بە بێ ڕێزی و بەبێ بەڵگەی یاسای لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە نزیک ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

 هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مروڤی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان «خالید قوربانی"، کوڕی "یوسف"، دانیشتووی گوندی "تەروەرێز"ی «کامیاران» راگەیاند .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وێڕای ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە بنەماڵە «قوربانی» نەداوە کە چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێ، بەڵکوو لە هەمان کاتدا ناوبراو لە مافی گرتنی پارێزەر بێ بەشە.

RELATED ARTICLES

Most Popular