رۆژێ سێشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٢٣ی مارسی ٢٠٢١)، تازەلاوێکی ١٦ ساڵان لە یەکێک لە ئاواییەکانی ناوچەی کامیاران خۆی هەڵاوەسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
ناسنامەی ئەم تازەلاوە "رەزا مارابی" ١٦ ساڵ تەمەن و کوڕی مەولوود خەڵکی گوندی ماراو لە ناوچەی کامیاران راگەیەندراوە.
شایانی باسە گیروگرفتی ئابووری، هەژاری و نەداری، بێکاری، نەخۆشی دەرونی، کێشەی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ئێرانە و رادەی خۆکوژی لە شارەکانی کوردستان لە باقی بەشەکانی ئێران پترە.
ئەم بارودۆخە ئاکامی ناکارامەیی بەرپرسان و کەمتەرخەمی و نەچوونە ژیرباری بەرپرسیارەتی لە بەرامبەر کۆمەڵگا و نەبوونی پلان و پڕۆژەیەک بۆ بەرەرووبوونەوەی قەیران و کێشەکان و دۆزینەیوەی چارەسەرێکی زانستییانەیە، کە ئەمەش پێشێل کردنی مادەکانی ٢٢ و ٢٥ی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤە.