کاسبکارێکی کورد لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە کوژرا 

هانا: رۆژی دووشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٢٢ی مارسی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە کۆژرا. 

بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی دووشەممە لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی "محەممەد سادقی" بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی خوڕەماوا گیانی لە دەستدا. 
بێکاری و هەژاری کۆمەڵگا بەرهەمی دابیننەکردنی هەلی کارە لە لایەن حکومەتەوە، تەقەی راستەوخۆش لە شارۆمەندان لە لایەن بەڕێوەبەرانی یاساوە، پێشێلکردنی ئاشکرای جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤە کە وڵاتی ئێرانیش بە هۆی واژۆ کردنی بەڕێوەبردن و بەرپرسیارەتی دەکەوێتە ئەستۆی. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular