هێزە ئینتزامییەکانی شاری سەڵماس: بەهەڵە تەقە لەو کاسبکارە کراوە! پێمان وابووە هەڵگری باری قاچاغە!
بەپێی هەواڵێک کە بە تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ئەمڕۆ ٢شەممە رێکەوتی ٢٠ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٨ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی، کاسبکارێکی دانیشتووی شاری سەلماس بە ناوی "بێهزاد هاشمی" بەدوای ئەوەیکە لە سێڕای سەڵماس دەکەوێتە ناو بۆسەی هێزە ئینتزامییەکانی ئەم شارە، راستەوخۆ تەقەی لێدەکرێت و بەم هۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.
پێویست بە ئاماژە کردنە "بێهزاد هاشمی" خاوەنی ٣ منداڵە و لە رێگەی ئۆتۆمبێلەوە بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی دابین کردووە و پاش ئەم رووداوە، هێزە ئینتزامییەکانی شاری سەڵماس رایانگەیاندووە کە پێیان وابووە ئۆتۆمبێلی ناوبراو هەڵگری باری قاچاغ بووە و بۆیە تەقەیان لێکردووە.
شایانی باسە وێڕای ئەوەیکە کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد رۆژانە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی راستەوخۆ تەقەیان لێدەکرێت و بەم هۆیەوە بریندار یان گیانیان لە دەست دەدەن، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هیچ حەولێک بە مەبەستی پاراستنی گیانی ئەو کەسانە هەڵناگرن و لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا رێژەی کوژران و برینداربوونی کاسبکار و بە تایبەت کۆڵبەرانی کورد پەرەی سەندووە.
سەرچاوەی وێنە: ماڵپەڕی هەنگاو