ژنێک لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە درا

رۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “زەینەب خودامورادی” تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری قوروە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی سنە، لە سێدارە درا.

زەینەب خودامورادی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەر، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ئەو ژنە هاووڵاتییە ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی دوو کەس لە منداڵەکانی” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

RELATED ARTICLES

Most Popular