هانا؛ بە پێی راپۆرتێک کە بە هانا گەیشتوە رۆژی پێنجشەمە ١٠ی مارسی ٢٠٢٢، تەرمی ژنێک لە تەنیشت تاوەری دەریاچەی بەنداوی مەهاباد دۆزراوەتەوە
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هانا، دەستەیەک لە فەرمانگەی مەلەوانی ئاگر کوژێنەوە دەستبەجێ گەیشتونەتە ناوچەکەیان و ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ دەرهێنانی تەرمی هاوڵاتییەکە و دواتر ئاشکراکراوە کە تەرمەکە سەر بە ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵانە و ناسنامەی نادیارە
جێگای باسە، دۆزینەوەی ئەو تەرمانەی کە ناسنامەی نادیاریان هەیە و هۆکاری گیان لەدەستدانیان نادیارە لە دەریاچەی بەنداوی مەهاباد لە چەند ساڵی ڕابردوودا، وێنەیەکی دڵتەزێنیان بەجێ هێشتوە، ئەوانەی دەستنیشان نەکراوە کە لە کوێوە هاتوون و بۆچی چارەنووسی وەهایان وەرگرتووە