هانا؛ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٤ی سێپتامبری٢٠٢١) سێ کۆڵبەری کورد بە هۆی هەڵگەڕانەوەی ماشێنەکەیان برینداربوون.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە "حیسام عەباسی، عادڵ محەممەدی و سەباح مەحموودی" خەڵکی ئاوایی "قوڵقوڵە"ی سەر بە ناوچەی سەلاسی باباجانی راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی گەییشتوون، ئەم ٣ کۆڵبەرە لە جاددەی ڕوانسەر – پاوە، بە ماشێنێکی پژۆ ٤٠٥ کە هەڵگری کۆمەڵێک کۆڵبەر بووە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و کۆڵبەرەکان بە تووندی برینداربوون.
شایانی باسە، بریندارەکان بۆ چارەسەری پزشکی رەوانەی نەخۆشخانەکانی جوانرۆ کراون.
