بە ێی ئەو هەواڵانەی بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران گەیشتوون و هاوکات پشت ڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵ و زانیاریانە لە لایەن چالاکوان و هەڵسووڕاوانی مافی مرۆڤیەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕێژەی چاڵاکوانانی دەست بەسەرکراو بە بیانوی ئەمنییەتی و تاوانی هەڵسووڕانی مەدەنییەوە لە مانگی ڕێبەندان، گەیشتوەتە ٨٦ کەس!
هەر بە پێی پیامنێری تۆڕی مافی مرۆڤ لە نێوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە، ڕۆژی یەکشەممە، ۵ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، ٢٤ی ژانوویەی ٢٠٢١ی زایینی، دوو هاووڵاتی لە شاری سنە و هاووڵاتیێکیش لە شاری سەقز-لە پارێزگای سنە، ئەو هاووڵاتیانەی لە شاری سنە دەست بەسەرکراون بریتین لە:
١-جەمیل ئەحمەدی ٢-سیروان ئەمینی.
جێی ئاماژەیە کە ناوبراوان لە شارەدێی حەسەناوای سەر بە شاری سنە و بە تاوان و بیانوی ئەمنییەتی لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
هەروەها ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندان-٢٣ی ژانوویە، هاووڵاتیێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی بابەك بابایی لە لایەن چەکدارانی کۆماری ئیسلامیەوە دەست بە سەر کراوە.
ئەم شەپۆلە تازەیەی دەست بەسەرکردنی هەڵسووڕاوانی مەدەنی لە کوردستان و ڕاگواستنیان بۆ شوێنگەلی نادیار، هاوکات لە گەڵ هێرش بۆ سەر کۆڵبەران و کاسبکاران و بێ ڕێزی بە میژوو و کەلتوور و ژیانی نەتەوەیی کورد لە ڕاگەیاندنە کوردیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە…،کەش و هەوایێکی تۆقێنەری لەو بەشەی کوردستان و لە ناو کۆمەڵانی خەڵك، پێك هێناوە.